بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی پسوڵەی خۆراکی دهۆک _ وێنە: 964
پێنج کۆد دەگرێتەوە
کارتی دووەمی نەوت بۆ ناوچە سنورییەکانی دهۆک چاپکرا
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردن و کارتی خۆراک لە پارێزگای دهۆک، بۆ پێنج ناوچەی سنووری و شاخاویی کارتی دووەمی وەرگرتنی نەوتی چاپ کردەوە.
دەشڵێ، بە زووترین کات نەوتەکەیان پێ دەگەیەنن.
ئەمڕۆ دووشەممە 8.1.2024، لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارتی خۆراک لە دهۆک کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە ئەوەشی وتووە، لیستی دووەمی پێدانی نەوت ئامادەکراوە، کە سەرجەمیان ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە و لەسەر داواکاری پارێزگای دهۆک وەک پێویستی ئەو ناوچانە دەست بەجێبەجێکردنی دەکەن.
ئەو ناوچانەی دەکەونە چوارچێوەی ژمارە کۆدەکانی ( 235، 237، 240، 241، 244 ) دەکەونە چوارچێوەی سودمەندبوون لە وەرگرتنی بەرمیلی دووەمی نەوت، کە سەرجەم کارت و ناوی سەرۆک خێزانەکانیان ئاڕاستەی نەوت و کانزاکانی دهۆک دەکرێ، تا بەزووترین کات دابەشکردنە دەستپێ بکات.