ئۆپنهایمەر زۆرترین خەڵاتی وەرگرت

براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب

964+

موحسین عومەر

دوێنێ یەکشەممە 7.1.2024 لە 81ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب براوەکان دیاریکران و خەڵاتیان پێبەخشرا، فیلمی ئۆپنهایمەر لەنێوان هەموان زۆرترین خەڵاتی بردەوە و بوو بە خاوەنی پێنج خەڵات.

براوەکانی گۆڵدن گڵۆب بەمجۆرە بوون:

باشترین دەستکەوتی سینەمایی و بۆکس ئۆفیس: “باڕبی Barbie” پێشتر ئەم جۆرە خەڵاتە نەبوو، تەنیا ئەمساڵ بەخشراوە، بەهۆی ئەوەی داهاتی فیلمەکە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە.

باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو: کیلیان مۆرفی، فیلمی “ئۆپنهایمەر Oppenheimer”.

باشترین ئەکتەری کۆمێدی، دراما: پاوڵ گیاماتی، فیلمی “زە هۆڵدۆڤەرس The Holdovers”.

باشترین کاری مۆشن: فیلمی “ئۆپنهایمەر Oppenheimer”.

باشترین فیلمی کۆمێدی، میوزیکی: “پوور ثینگز Poor Things”.

باشترین دەرهێنەر: کریستۆڤەر نۆلان، فیلمی “ئۆپنهایمەر Oppenheimer”.

باشترین ئەکتەری ژن لە فیلمی کۆمێدی، میوزیکی: ئێما ستۆن، “پوور ثینگز Poor Things”.

باشترین ئەکتەری لاوەکی ژن: راندۆڵف داڤاین، فیلمی “زە هۆڵدۆڤەرس The Holdovers”.

باشترین سیناریۆی فیلم: فیلمی “ئەناتۆمی ئۆف فۆڵ Anatomy of a Fall”.

باشترین فیلم بە زمانی بیانی (ئینگلیزی نییە): “ئەناتۆمی ئۆف فاڵ Anatomy of a Fall”.

باشترین فیلمی ئەنیمەیشن: “زە بۆی ئاند زە هیڕن The Boy and the Heron”.

باشترین ئەکتەری لاوەکیی ژن: ئێلیزابێز دیبیکی، زنجیرەی “زە کڕاون The Crown”.

باشترین ئەکتەری لاوەکی پیاو: ماتیو مەکفەیدن، زنجیرەی “سەکسێشن Succession”.

باشترین ئەکتەری لاوەکی پیاو: رۆبەرت داونی، فیلمی “ئۆپنهایمەر Oppenheimer”.

باشترین ستاندئاپ کۆمێدی: “ریکی گێرڤەیس Ricky Gervais”.

باشترین ئەکتەر لە زنجیرەی کۆمێدی، میوزیکی: جێرێمی ئاڵن وایت، زنجیرەی “زە بیێر The Bear”.

باشترین ئەکتەری پیاو لە زنجیرە: کیێران چولکن، زنجیرەی “سەکسێشن Succession”.

باشترین ئەکتەری ژن لە زنجیرەی کۆمێدی، میوزیکی: ئایۆ ئێدیبێری، زنجیرەی “زە بیێر The Bear”.

خەڵاتی گۆڵدن گلۆب ساڵانە دەبەخشرێتە باشترینەکانی بواری سینەما، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1944 لەلایەن کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی دەرەوەی هۆڵیوود بەڕێوەچووە، ئەم خەڵاتە پێش دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار بەڕێوەدەچێت و لە جیهانی سینەمادا گرنگییەکەی رکابەری گرنگیی ئۆسکار دەکات.