تیمى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر لە کاتى هەڵپاچن وێنە: بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر
بۆ پاراستنى دار و گوڵەکانە
لە هەولێر هەڵپاچین دەستیپێکرد
964+
وریا فەتاح
لە هەولێر هەڵمەتى هەڵپاچینى دار و گوڵەکان دەستیپێکرد و رۆژانەش 40 تۆن خاشاک لەناو پارکەکانى هەولێر کۆدەکرێتەوە.
رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بە 964ى وت،”پێشت دابەزینى پلەکانى گەرما بۆ خوار سفر پلەى سیلیزى، هەڵمەتى هەڵپاچینى دارەکانى ناو پارک و باخچەکان و دوورگە ناوەندییەکانى هەولێرمان دەستپێکرد”.
هەڵمەتەکە سەرتاسەرییە و بە وتەى رێبین ئەحمەد، هەموو هەولێر دەگرێتەوە و لە رێگەى تیمەکانیانەوە کە شارەزایەتى تەواوەتییان هەیەن هەڵپاچینەکە ئەنجام دەدرێت.
“کاری هەڵپاچینی دار و گوڵەکان لەپێناو پاراستنیانە لە وەرزی زستان و رەشەبا و بەخشینی سیماییەکی جوانتر بەشەقامەکانی شاری هەولێر”، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بۆ 964 واى وت.
“رۆژانە 40 تۆن خۆڵ و خاشاک لە پارکەکانى هەولێر کۆدەکرێتەوە”
بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر ئاشکراى کرد، بە وردى کاردەکرێت بۆ پاراستنى پارکەکان و رۆژانە 40 تۆن خۆڵ و خاشاک لەناو پارک و باخچە و دوورگەى نێوان شەقامەکان کۆدەکرێتەوە.