ئیریک دایەر. فۆتۆ: ئاژانسەکان
مێرکاتۆی زستانە
بایرن له به‌رگریكارێك نزیكه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیریك دایه‌ری به‌رگریكاری یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی، بۆ ئه‌وه‌ی بیباته ریزه‌كانی له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا، به‌ڵام تۆڕی سكای سپۆرتس ده‌ڵێت، بایرن و یاریزانه‌كه به شێوه‌ی زاره‌كی رێككه‌وتوون.
رۆژنامه‌ی تایمزی ئینگلیزیش ده‌ڵێت، یانه‌ی تۆتێنهام لاریی نییه له رۆیشتنی دایه‌ر بۆ بایرن له‌م زستانه‌دا، چونكه سوودی دارایی ده‌بێت و باشتره له‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو به‌خۆڕایی بڕوات.
ئیریك دایه‌ر ئێستا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تۆتێنهام نییه، بۆیه پێده‌چێت له‌م زستانه رووبكاته میونشن.