چەندین تایبەتمەندی جیاوازی هەیە

کۆمپانیایەک لە هەولێر ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە دروست دەکات

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کۆمپانیایەک لە هەولێر ئۆتۆمبێڵی ئاگر کوژێنەوە دروست دەکات، ئەندازیارێکی ئەو کۆمپانیایە دەڵێت، “بەشێک لە پارچەکانی لە دەرەوە دەهێنین و بەشی دواوەی ئەو ئۆتۆمبێڵانە خۆمان دروستی دەکەین”.

ئەو کۆمپانیایە پێشووتر چەندین کەرەستەی کشتوکاڵی دروستکردووە، ئێستا ئەزمونێکی باشی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە هەیە.