کارەبای گوندەکە پچڕا

تورکیا کۆشکەکەی سەدامی بۆردومانکرد

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەکانی تورکیا چەند ئامانجێکیان لە گوندی ئینشکێ لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد، یەکێک لە پارچەی موشەکەکان بەر دیوای کۆشکەکەی پێشووی سەدام حسێن کەوت.

ئەو کۆشکە ساڵی 1987 دروستکراوە و سەدام بۆ ئەوەی بووە لەوێ بحەوێتەوە، بەڵام ئێستا بووەتە موڵکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزارو کراوەتە شوێنێکی گەشتیاری.

عەشقی محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی کومەڵگای قەدش بە 964ـى وت ”بۆردومانەکە کەمێک پێش بووەو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی دیواری کۆشکی ئێنیشکێیان کرد”.

وتیشی ”تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووەو تا ئێستا تەنیا زیانی مادی هەبووە، هەروەها زیان بەر سووتنی کارەبای گوندی ئینشکێ کەوتووە و کارەبا پچراوە”.

گوندی ئینشکی نزیکەی 50ماڵ لەخۆدەگرێت، و سەر بە قەزای ئامێدیە لە پارێزگای دهۆک.

هەرێم هاوکاری بۆ تورکیا دەنێرێت و تورکیاش بۆردومانی دە...

هەرێم هاوکاری بۆ تورکیا دەنێرێت و تورکیاش بۆردومانی دەکات