هەشت بەشی تێدابوو

مشتەنوور بۆردومانکرا و نەخۆشەکانی بێ حاڵن

964+
ئەحمەد مستەفا

نەخۆشخانەی مشتەنوور بە روخاوی ماوەتەوە، نزیکەی 500 چارەخوازی کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان پێویستی بەردەوامیان بە دەرمانە، بەڵام نییە.

نەخۆشخانەکە، ساڵی 2015 پزیشکانی بێ سنوور لە کۆبانێ دروستیکرد، هەریەک لە بەشەکانی (منداڵان، ئافرەتان، شەکرە، دەمار، یارمەتی دەرونی، دەرمانسازی، چاودێری منداڵان و بەشی پزیشکی)ی تێدا بوو.

نەخۆشخانەکە رۆژانە هاوکاریی نزیکەی 500 نەخۆشی دەکرد، بەڵام لە ئەنجامی بۆردومانی راستەوخۆی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە 25.12.2024 بە تەواوی تێکشکێندرا و کارکردنی وەستاون.

زیانەکانی نەخۆشخانەکە بە 200 هەزار یۆرۆ خەمڵێندراوە، تۆفیق شێخ ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەش لە نەخۆشخانەی مشتەنوور بە ئاژانسی ANHAی وتووە، زۆربەی ئامێرەکانی پشکنین و تاقگیەکی سووتاون، چیتر دەرمان نەماوە بیدەین بە نەخۆشخانەکان، باری نەخۆشەکان زۆر سەختە و پێویستە بەردەوامیش بن لە چارەسەرکردن.

تورکیا 930 هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان

تورکیا 930 هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان