کاری لەسەر دەکەن

بۆ “واتسئەپ” چیتر پێویستت بە سیمکارت نابێت

964+

عادل کانەبی – هەولێر

کۆمپانیای واتسئەپ خەریکە لاسایی تەلەگرام دەکەتەوە و کار لەسەر وەشانێکی نوێ دەکات کە ئیتر ژمارەی بەکارهێنەر بە نهێنی دەمێنێتەوە لە لایەن کەسی بەرامبەر.

کۆمپانیای واتسئەپ رایگەیاند، ئێستا کار لەسەر زیادکردنی Username دەکات کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێشتنەوەی ژمارەی بەکارهێنەر بە نهێنی و بەبێ ئەوەی لای کەسی بەرامبەر دەربکەوێت.

ئەم هەنگاوەی واتسئەپ دوای ئەوە دێت کە بەکارهێنەرەکان بێزاری خۆیان دەربڕی لەوەی هەر کاتێک بیانەوێت نامە و پەیوەندی بە کەسێک بکەن ژمارەی تایبەتیان ئاشکرا دەبێت.

تا ئێستا دیار نییە کەی ئەم خزمەتگوزارییە دەکەوێتە بەردەست بەکارهێنەر، بەڵام بە گوێرەی پێشبینی شارەزایانی تەکنەلۆژی ئەگەری هەیە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ بخرێتەکارەوە.

واتسئەپ ئەپێکی پەیوەندییە و لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارییەتی دەکرێت.

واتسئەپ رکابەری زووم دەکات

واتسئەپ رکابەری زووم دەکات