قایمقام چی دەڵێت؟

لە دەرەوەی هەولێر ریشۆڵە بۆ فرۆشتن دەهێنرێتە ناوبازاڕ

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

لە بەشێکی بازاڕی هەولێر ریشۆڵە لەناو قەفەسێکی بچووکدا بە هەزار دینار دەفرۆشرێن، پەیامنێری 964 سۆراغی کرد و بۆی دەرکەوت، ئەو ریشۆڵانە لە دەرەوەی هەولێر بە پۆل دەگیرێن.

لە ناوبازاڕیش مامەڵەی کڕین و فڕۆشتنیان پێوەدەکرێت.

ئەو ریشۆڵانە لەناو قەفەس لە بازاڕی باڵندە و پەلەوەر، کە لە هەولێر بە مەیدانی مریشکان ناسراوە دەفرۆشرێت، هەر دانەیەکیان نرخی هەزار دیناریان لەسەر دانراوە.

جموجۆڵ كه‌وتووه‌ته‌ ناو مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر

جموجۆڵ كه‌وتووه‌ته‌ ناو مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر

فڕۆشیارێک کە ناوی لای 964 پارێزراوە، لە ناوبازاڕی هەولێر بە دیار قەفەسی ریشۆلەوە دانیشتبوو قسەیکردووە دەڵێت، “لە دەرەوەی هەولێر کەسانێک هەن گەنم و دانەوێڵە بۆ ئەو باڵندەیە رۆ دەکەن، و دواتر بە تۆڕی گەورە راویان دەکەن، ئەوانیش 100 دانەی بە 70 هەزار دینار دەکڕن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 1.1.2024، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە 964ـی وت، “زانیارییان لەسەر کارەکە هەیە، شارەوانی و پۆلیسیان لە بابەتە ئاگادار کردووەتەوە، تا بۆ لەمەبەدوا چاودێری بازاڕ بکەن”، هەروەک ئەوەشی وت، “پێشتر بە ئازادکردنی ئەو جۆرە باڵندانە سزای ئەو کەسانە دراوە کە لەبازاڕ بە هاوڵاتیانیان فرۆشتووە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رۆژی جیهانی باڵندەی کۆچەرییە

رۆژی جیهانی باڵندەی کۆچەرییە