هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکی پاسپۆرت سەرقاڵی مامەڵەکردنن. وێنە: 964
پاش هەفتەیەک پشوو
سبەی دەوامی فەرمانگەکان دەستپێدەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
پاش هەفتەیەک لە پشووی سەری ساڵ، سبەی سێشەممە 2.1.2024 هەر مامەڵەیەکتان هەبوو بچن بۆ فەرمانگە و دامەزراوەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوام دەستپێدەکاتەوە.
ئەوە لە کاتێکدا رۆژانی پشوو، بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان و کارمەندە خزمەتگوزارییەکان لە کارکردن بەردەوام بوون.
بەگوێرەی راگەیەنراوی فەڕمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکە رۆژی 25.12.2023 دەستپێکرد و رۆژی 1.1.2024 کۆتای دێت، وە رۆژی 2.1.2024 دەوامی فەرمانگە و دامەزراوەکان دەستپێدەکاتەوە.