گروپێک خاوەنداریەتی درۆنەکەی لە ئەستۆ گرت

دژە تیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە

964+

فەهمی نەبی

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 4:54 خولەک درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خرایە خوارەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان ئەو درۆنە لەلایەن ملیشیاکانەوە ئاراستەی بنکەی هاوپەیمانانی دژی داعش کراوە لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر.

چەند خولەکێک لەمەوبەر 964 هەواڵی دەنگێکی گەورەی لە نزیک کۆمەڵگەی سێبیران بڵاوکردەوە، “چەند شایەتحاڵێک وتبوویان بینیومانە درۆنێک خراوەتە خوارەوە”.

گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی” بەرپرسیارەتی هەڵدانی درۆنەکەیان خستووەتە ئەستۆی خۆیان، دەڵێن “بەدرۆنێک بنکەی هێزەکانی ئەمریکامان کردووەتە ئامانج”.

لەنزیک کۆمەڵگەی سێبیران دەنگێكی گەورە بیسترا

لەنزیک کۆمەڵگەی سێبیران دەنگێكی گەورە بیسترا