داواى لێکۆڵینەوە دەکات

سودانى لەسەر هێرشە درۆنییەکەى سەر بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە هاتە دەنگ

964+

وریا فەتاح

سەرۆک وەزیرانى عێراق، لەسەر هێرشەکەى درۆنییەکەى شەوى رابردووى سەر بنکەیەکى هێزەکانى پێشمەرگە لە پیرمام هاتە دەنگ و داواى لێکۆڵێنەوەى گشتگیر دەکات.

ئاژانسى هەواڵى عیراق بڵاوى کردەوە، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیران و سەرۆکى هێزە چەکدارەکانى عێراق، هێزە ئەمنییەکانى راسپاردووە،”لێکۆڵینەوەیەکى گشتگیر لەسەر هێرشە تاوانکارییەکەی” شەوى رابردوو بکەن، کە کرایە سەر بنکەیەکى هێزەکانى پێشمەرگە لە پیرمام.

سودانى داواى کردووە، ئەنجامدەرانى هێرشەکە ئاشکرا بکرێن و بۆ ئەو مەبەستەش بە هەماهەنگى لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان، لێکۆڵینەوەکان ئەنجام بدرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێم راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەبێت حکومەتی فیدراڵ هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێت و هەڵوێستی جددی هەبێت و بە کردەوە وەڵام بداتەوە.

شەوى رابردوو بە دوو درۆنى بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکى هێزى پێشمەرگە لە سنورى پیرمام، بەپێى راگەیەنراوێکى وتەبێژى حکومەتیش، هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

سودانی شەش بەڵێنی بە مامۆستایانی ناڕازی داوە

سودانی شەش بەڵێنی بە مامۆستایانی ناڕازی داوە