تووشى سکچوون و رشانەوە بووە

منداڵێکى چوار ساڵان لە خەودا گیانى لەدەست دا

+964

سیروان خورشید- دوزخورماتوو

منداڵێکی چوار ساڵان لە نەخۆشخانەی گشتی قەزاى دووزخورماتوو بەهۆی سکچون و رشانەوەوە گیانی لەدەست دا.

دواى ئەوەى بەیانى ئەمڕۆ منداڵێک بەبێ هۆشى گەیەنرایە نەخۆشخانەى گشتى دووزخورماتوو، ئاراز جەلال، جێگری نەخۆشخانەی گشتی دوزخورماتو بە964ی وت،”دوای پشکنین دەرکەوت کە منداڵەکە پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە”.

منداڵەکە سێ رۆژە توشى نەخۆشیى سکچوون بووە و دوێنێش بە مەبەستى چارەسەر هێناویانە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بە وتەى کەسوکارى منداڵەکە، دواى وەرگرتنی چارەسەر لە دوێنێوە باری تەندروستی منداڵەکەیان بە تەواوی تێکچووە و جگە لە سکچوون تووشی رشانەوەش بووە.

“لە خەودا گیانى لەدەستداوە”

کەسوکارى منداڵەکە بۆ 964 ئاماژەیان بەوە کردووە، کاتیک بەیانى ئەمڕۆ، ویستویانە خەبەرى بکەنەوە، بەڵام هۆشى نەبووە و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە، دەرکەوتووە ماوەى سێ کاتژمێرە گیانى لەدەستداوە.

جێگرى نەخۆشخانەى گشتیى دووزخورماتوو باسى لەوەش کردووە، ئێستا تەرمی منداڵەکە  بۆ پشکنینی زیاتر و دەرکەوتی هۆکاری مردنەکەى، رەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی کەرکوک دەکرێت.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی نزیکەی هەزار حاڵەتی سکچوون و ...

لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی نزیکەی هەزار حاڵەتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراون