کێشە لە بزوێنەرەکانیان هەبوو

ئەم هەفتەیە عێراق دوو فڕۆکەی لەکارکەوتووی گەڕاندووەتەوە بۆ فڕین

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی لەکارکەوتوویان گەڕاندوەتەوە بۆ فڕین و یەکەم گەشتی عێراق بۆ ئێرانیان پێ ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەوەی رایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی جۆری A220یان گەڕاندووەتە بۆ فڕین ئەمەش دوای ماوەیەک راگیرانی بەهۆی لەکارکەوتنی یەکێک لە بزوێنەرەکانی.

مەناف عەبدولمونعیم بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی راگەیاندووە، لەم هەفتەیە ئەمە دووەم فڕۆکەی لەکارکەوتووە خراوەتەو کار، ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە فڕۆکەیەکی دیکەی جۆری CRJ900 فڕینی پێ ئەنجامدراوەتەوە.

ئەوەشی وتوە، بەپێی خشەیەک سەرجەم فڕۆکە لەکارکەتووەکان دەخەنەوە کار.

دوای ساڵێک فڕۆکەیەک لە عێراق بۆ گەشتکردن گەڕایەوە ئاسم...

دوای ساڵێک فڕۆکەیەک لە عێراق بۆ گەشتکردن گەڕایەوە ئاسمان