تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی سلێمانی _ وێنە: تەندروستی سلێمانی
14 تیمیان لەناو شار دەبن
شەوی سەری ساڵ 25 تیمی تەندروستی لە سلێمانی بڵاوەیان پێ دەکرێت
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە شەوی سەری ساڵ 25 تیمی فریاکەوتنی خێرا لەناو شاری سلێمانی بڵاوەیان پێدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، لەشەوی سەری ساڵ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ، لای باخی گشتی دوو تیمی لێ دەبێت، دوو تیمی دیکەی تەندروستی لەبەردەم باخی نالی دەبێت.
تەندروستی سلێمانی لە شەقامی سەهۆڵەکە و سالم کە لە سەرجەم بۆنەکان یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی سلێمانی دەبن، سێ تیمی لێ دەبێت، لای شارەوانی سلێمانی دوو تیم و لای سەرچنار دوو تیمی لێ دەبێت.
11 تیمی دیکە لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا 122 لەگەڵ هەر رووداوێک یان پێویستیەکان ئامادە دەبن، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی تەندروستی سلێمانی.