دوای ناڕەزاییەکان
كاره‌باكه‌ى خه‌له‌كان و خدران كوژانه‌وه‌ى نامێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كارمه‌ندانى وێستگه‌ى كاره‌باى 132ـى دوكان چاكسازییان له هێڵى كاره‌باى خه‌له‌كان و خدران كردووه و بۆ ئه‌وه‌ى چیتر كاره‌باكه‌یان نه‌كوژێته‌وه.
پێشتر به‌هۆى زوو بڕانى كاره‌باكه‌یان خه‌ڵكى ئه‌و سنووره گله‌ییان ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى كاره‌با ده‌كرد و تا ئه‌و راده‌یه‌ى له خۆپیشاندانه‌كانى چه‌ند جارى رابردووى ناحیه‌ى خه‌له‌كان، یه‌كێك له داواكارییه‌كانیان نه‌هێشتنى كه‌موكوڕى بووه له‌سه‌ر كاره‌باى ناوچه‌كه‌یان.
خالید ره‌سوڵ مه‌مه‌ند، به‌رپرسی وێستگەی کارەبای 132ـى دوکان، به 964ـى وت، جۆرێك چاكسازییان له كاره‌باكه كردووه و به‌هۆى گۆڕینى سیتینگى فیده‌رى چوار توانیویانه نه‌كوژانه‌وه‌ى كاره‌با له‌و سنووره كۆتایی پێبهێنن.
وتیشی “پێشتر به‌هۆى لۆدى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌بایه، كاره‌باكه‌یان زوو ده‌كوژایه‌وه، به‌ڵام به‌گۆڕینى ئه‌و سیتینگه له 180 بۆ 240 بڕانى كاره‌با له‌و سنووره نامێنێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و گۆڕانكارییه‌ى له كاره‌باكه كردوویانه هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر به‌شه‌كانى دیكه‌ى كاره‌با وه‌ك فنجان و ته‌ل و محاویله‌كان نابێت.