هەڵەبجە خۆی ئامادە دەکات
سەدان ملیۆن دینار داهاتی فیستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەیە
میدیازان- محەمەد عومەر – هەڵەبجە
ناو‌و ناوبانگی هه‌ناره باشه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه وایكردووه رێكخستنی فیستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه ببێته نه‌ریتێكی ساڵانه، چه‌ند رۆژێكی تر فیستیڤاڵی هه‌شته‌م رێكده‌خرێت.
ئامادەکارییەکان بۆ هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە دەستی پێکردووە، وه‌ك ساڵانی رابردوو سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت‌و بڕیارە لە ٢٧ تا ٢٩ـی ئەم مانگە، فێستیڤاڵەکە لە پارکی شار لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام بدرێت.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە میدیازانی ڕاگەیاند، لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا بەرهەمی هەناری ٤٠٠ جوتیار دەخرێتەڕوو، لەگەڵ ئەمەشدا کاری دەستی خانمانی دەستڕەنگینی ناوچەکەش نمایش دەکرێت.
بەپێی ئامارەکانی کشتوکاڵی هەڵەبجە بێت، زیاتر لە نۆ هەزار دۆنم زەوی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کراونەتە باخی هەنار، بەرهەمی ساڵانەشیان نزیەکەی ٣٠ هەزار تۆن دەبێت.
لەبارەی باشترین هەناری هەڵەبجەش، ستار مەحمود دەڵێ، هەناری ساڵەخانی، باشترین جۆری هەناری ناوچەکەیەو زۆرترین جوتیاری ناوچەکەش هەر لەمجۆرە هەنارە بەرهەم دێنن، وتی “هەناری ئەمەریکیش هەیە، بەڵام وەک هەناری ساڵەخانی باش نیەو خواستیشی لەسەر نیە”.
ساڵی پار رۆژی 14ی تشرینی یه‌كه‌م فیستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، بە بەهای نزیکەی 600 ملیۆن دینار فرۆشی هەبوو، هه‌رچه‌نده ئه‌م ژماره‌یه به‌به‌راورد به‌ساڵی پێشووتر زۆر دابه‌زیبوو، چونكه له فیستیڤاڵه‌كه‌ی ساڵی 2020 بایی نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بەرووبوومی جۆراوجۆریان فرۆشت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ لە فێستیڤاڵی پارساڵدا ڕایگەیاندکە هەناری هەڵەبجە وەک ساڵانی رابردوو هەناردەی دەرەوەی دەکەین، وتی “هەناری هەڵەبجە، یەکێکە لە باشرین جۆری هەناری جیهان”.