له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاگرێك كه‌وته‌وه‌

رێژوان مامە قادر

نوێکرایەوە 11:13

ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا

ئارام عه‌لی وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی به‌ 964ی وت، دوای هه‌وڵی زۆری تیمه‌كانیان، توانیان ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

هەواڵی یەکەم

ئەمڕؤ شەممە نزیکی کاتژمێر 09:00، له‌ یه‌كێك له‌ شوقەکانی نیشتەجێبوون له‌ شاری سلێمانی و له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، ئاگرێك كه‌وتووه‌ته‌وه‌.
تا ئێستا زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی دیار نین و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به‌ره‌و شوێنی ئاگره‌كه‌ ده‌ڕۆن.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ئاگره‌كه‌ له‌ شوقه‌یه‌كی نه‌ورۆز سیتی كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی خەریکی کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەن و چوونەتە ناو باڵەخانەکە، ئاگرەکەش لە نهۆمی 12یە.

بە پێی زانیارییەکانی 964 ئاگرەکە بەهۆی گڕگرتنی سپلیتی ماڵەکە روویداوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا