دوای 16 ساڵ چاپبوو

لە ئێران چاپی پێنجەمی “شاری مۆسیقارە سپییەکان” بڵاوبووەوە

964+

پێشەوا محەمەد

رۆمانی “شاری مۆسیقارە سپییەکان”ـی بەختیار عەلی لە وڵاتی ئێران و بە زمانی فارسی چاپی پێنجەمی بڵاوبووەوە و وەرگێڕەکەی دەڵێت، رۆمانەکە خوێنەرێکی زۆری هەیە.

مەریوان هەڵەبجەیی، وەرگێڕی رێگەپێدراوی رۆمانەکانی بەختیار عەلی بۆ زمانی فارسی بە 964ـی راگەیاند، ساڵی 2004 و پێش چاپبوونی بە کوردی رۆمانەکەی کردووە بە فارسی، بەڵام بەهۆی سانسۆر و مۆڵەتوەرنەگرتنییەوە لە ئێران چاپکردنەکەی 16 ساڵ دواکەوتووە.

وتیشی، “دوای چاپبوونی بە زوویی لە کتێبفرۆشییەکاندا نەماوە و دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو چاپی شەشەمی رۆمانی دەریاس و لاشەکان بڵاوکرایەوە، ئێستاش چاپی پێنجەمی رۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان لە بازاڕدایە”.

چاپی فارسی سەرجەم رۆمانەکانی بەختیار عەلی لە لایەن خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی سالسەوە دەخرێنە کتێبفرۆشییەکانەوە.

“شاری مۆسیقارە سپییەکانی بەختیار عەلی و باقی رۆمانەکانی تری ئەو نووسەرە لە ئێران خوێنەرانێکی زۆریان هەیە و کەم ناوەندی کولتووری و فەرهەنگی هەیە دانیشتنی رەخنەییان لەسەر نەگرێت و گفتوگۆیان لەبارەوە نەکرێت”، ئەوەش قسەی مەریوان هەڵەبجەییە

بەختیار عەلی سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتی هیڵدا دۆمین بۆ...

بەختیار عەلی سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتی هیڵدا دۆمین بۆ 964 دەدوێت