گەشەکردنی ژمارەی دانیشتوان لە 2023 کەمتربووە

964+

سۆما حەکیم زادە

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا، پێدەچێت لە یەکەم رۆژی ساڵی 2024  ژمارەی دانیشتوانی جیهان بگاتە زیاتر لە هەشت ملیار کەس.

بەپێی ئەو ئامارانە رێژەی گەشەی دانیشتوانی جیهان لەمساڵدا کەمێک کەمتر بووە بەڕێژەی 1% و بە پشتبەستن بەمەش ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵی 2023 دا 75 ملیۆن کەس زیادی کردووە.

پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە لە هەر چرکەیەکدا 4.3% حاڵەتی لەدایک بوون و دوو حاڵەتی مردن لە جیهاندا تۆمار بکرێن.