جێبەجێکارێکی لەسێدارەدان لە تارانی پایتەختی ئێران لە ماوەکانی رابردوو
لەسێدارەدانی بەندکراوێک دواکەوتووە
سێ بەندکراوی کورد لە ئورمیە لەسێدارەدران
964+
ژووری هەواڵ
کاتژمێر 11ی شەوی رابردوو، سێ بەندکراوی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتوخانەی ناوەندی ئورمیە لەسێدارەدران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، شهوی رابردوو سزای سێدارەی سێ بەندکراوی سیاسی کورد کە خەڵکی ئورمیەن، بە ناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومەری بەردیانی و رەحمان پەڕحازوو جێبەجێکراوە.
ئەو سێ زیندانیە لەگەڵ ژنێک بەناوی نەسیم نەمازی تۆمەتی سیخوریکردن بۆ ئیسرائیل سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو بوو.
رێكخراوهكه ئاماژهی بهوهش داوه، جێبەجیکرانی سزای سێدارەی هاوڵاتییهكی دیكهی كورد بهناوی نەسیم نەمازی بە شێوەی کاتی دواکەوتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوانەیان راگەیاندووە کە تەرمەکانیان رادەستناکرێتەوە.