بەشێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی. وێنە :964
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان وا دەڵێت
“نابێت خاوەنی خانوو بە دڵی خۆی کرێ دیاریبکات”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان دەڵێت، کار بە یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2008ی کرێنشینان ناکرێت، کە بەشێکی لە خزمەتی کرێنشینانە، لەگەڵ ئەوەدا نابێت خاوەنی خانوو بە دڵی خۆی کرێ دیاریبکات.
بەرهەم قەرەداغی سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان بە 964 وت، ئەم یاسایە هەموار نەکراوەتەوە، وەک پێویست کاری پێناکرێت، بۆیە کاتێک کێشەیەکی کرێنشین دەچێتە دادگاکان لە خزمەتی خاوەنی خانوەکان بڕیار دەدرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان دەڵێت، خاوەنی خانوو بە ویستی خۆی نرخی کرێ دیاریدەکات، لە قاتێک بۆ قاتێک و لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە نرخەکان دەگۆڕێت، لەکاتێکا بەپێی یاسا ناتوانێت بەو جۆرە نرخ دیاریبکات.
لە یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2008 هاتووە، کرێی خانووێک بەپێی نرخی خانووەکە نرخی کرێکەی دەگۆڕێت، خاوەنی خانوو دەتوانێت 3% یاخود 4% ی نرخی خانووەکەی وەک کرێی مانگانە وەربگرێت”.