کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند

کورد لە کەرکوک 7 کورسی بەدەستهێناوە

964+

فەهمی نەبی

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند.

کۆمسیۆن دەڵێت، دەتوانرێت تانە لە ئەنجامەکە بدرێت، بەجۆرێک رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کاتی تانە لێدانە بۆ ئەو ئەنجامانە.

ئەمە ئەنجامی پارێزگای کەرکوکە:

بەپێی ئەو ئەنجامە بێت لایەنە کوردییەکان 7 کورسی ئەنجومەنی پارێزگایان بەدەستهێناوە، ئەو لایەنانەی کورسیان بەدەستهێناوە دەنگەکانیان بەمجۆرەیە:

لیستی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە توانیویەتی 157 هەزار و 649 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەپێی ئەم ئەنجامە 5 کورسی مسۆگەر کردووە.

لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان 52 هەزار و 278 دەنگی بەدەستهێناوە کە ئەو رێژەیە دەکاتە 2 کورسی ئەنجومەنی پارێزگا.

+964صورة من منصة (شبكة):

ئەو کاندندانەی لە پارێزگای کەرکوک ناویان دەرچووە بەمجۆرەیە:

+964صورة من منصة (شبكة):