نزیكه‌ 4500 كارگه‌ ناویان تۆمار كراوه‌

95%ـى كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رى هه‌رێمی كوردستان خۆماڵین

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران ده‌ڵێت، له‌ زیاتر له‌ دوو هەزار کارگەى به‌رهه‌مێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان 95%یان خۆماڵین، کە زۆرترینیان لە هەولێرن.

شێخ عەتا محەمەد نوری، جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەی هەرێمی کوردستان، به‌ 964ـى راگه‌یاند، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چوار هەزار و 470 کارگە لە هەرێمی کورستان مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.

وتیشی “دوو هەزار و 418 کارگە دامەزراوان و بەرهەمیان هەیە، کە زۆرترینیان لە هەولێرن”.

هەزار و 351 کارگە لە هەولێر و 746 کارگەش لە سلێمانی و 321 شیان لە دهۆک دامەزراون.

به‌رهه‌مه‌كانیشیان وه‌ك شێخ عه‌تا ده‌ڵێت، بریتین له‌ شیش و چیمه‌نتۆ، خۆراك، ماده‌ى كیمیایی و ئامێری جۆراوجۆر.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه‌مترین ژماره‌ى كارگه‌كان  بیانین، داواشی له‌ کۆمپانیا بیانییەکان كرد لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە و پەرە بە کارە بازرگانییەکانیان بدەن.

به‌ پێی زانیارییه‌كانى 964 پێشتر دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان گرنگی به‌ بووژانەوەی كەرتی پیشەسازی و گەشتیاری ده‌ده‌ن و ژمارەی ئەو پڕۆژانەش كه‌ مۆڵەتیان پێدراوە، گەیشتووەتە نزیكه‌ی 100 پڕۆژەى پیشه‌سازى و گەشتیارییكانیش 42 پڕۆژەن.

کارگەیەکی شیش و ئاسن دەکرێتەوە کە پشت بە سکرابی ناوخۆ د...

کارگەیەکی شیش و ئاسن دەکرێتەوە کە پشت بە سکرابی ناوخۆ دەبەستێت