داوای لابردنی خانەی مەزهەب دەکرێت
دانانی خانەی مەزهەب لە فۆڕمی دامەزراندنی دژەتیرۆر هەرای ناوەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
فۆڕمی پڕکردنەوەی داخوازیی بۆ دامەزراندن لە ریزەکانی دژەتیرۆری عێراق، خانەی “مەزهەب”ی تێدا جیا کراوەتەوە، ئەم بابەتە بووەتە جێی رەخنە و داوای لابردنی دەکرێت، دەزگای دژەتیرۆریش دەڵێت “مەبەست لەو هەنگاوەیان راگرتنی باڵانسە لەنێوان پێکهاتەکاندا”.
دژەتیرۆری عێراق، لە روونکردنەوەیەکیدا لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە دانانی مەرجی “مەزهەب” مەبەست لێی بەدیهێنانی دادپەروەرییە لەنێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا لە هەموو پارێزگاکان.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە روونکردنەوەکەدا باسی ئەوەیکردووە، دانانی ئەو مەرجە بەرچاوڕوونی دەدات کە هەموو پێکهاتەکان وەک یەک لای ئێمە دەرفەتی ئەوەیان دەبێت خزمەت بکەن.
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له پلاتفۆرمه فەرمییەكانی لە تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی، ئۆفەری دامەزراندنی خستووەتە بەردەم ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه كار بكه‌ن.
ده‌زگای ناوبراو لە رێگەی ئاگادارییەکەوە دەڵێت: “ئه‌وانه‌ی فۆڕمه‌كه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، مه‌رجه عێراقی بن و دایك و باوكی خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بن”.
كه‌سی پێشکەشکار دەبێت تەمەنی له‌نێوان 18 بۆ 30 ساڵ بێت، به شێوه‌یه‌ك (تەمەن لە رێکەوتی داواکارییەوە حیسابی بۆ دەکرێت)، هاوكات مه‌رجه خاوه‌نی خوڕه‌وشتی به‌رز و ناو و نێوبانگی باش بێت، به پێویستیش زانراوه پێشكه‌شكار لانیكه‌م خاوه‌نی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی بێت.