حاسڵاتی رۆژ

سوپای پاسدارانی هەڕەشەی جدی لە ئیسرائیل دەکات

+964

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا به‌ درۆن، له‌ کەمپی نور شەمس لە تولکەرم لە کەرتی رۆژئاوا، 6 فەڵەستینی گیانیان له‌ ده‌ست دا.

راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، ناوچه‌ پارێزراوه‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌ زۆر كه‌مبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی فرمان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل بۆ چۆڵكردنی غه‌زه‌ و به‌رده‌وامیی شه‌ڕ.
رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت، یه‌ك ملیۆن 700 هه‌زار كه‌س له‌ ژێرزمینه‌كانی باشوورن.

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌ربازیان له‌ غه‌زه‌ كوژراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوانیان له‌ هێرشی زه‌مینیدا گه‌یشته‌ 170 كوژراو.

سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێن زه‌برێكی كوشنده‌یان لێده‌ده‌ن، له‌ تۆڵه‌ی كوشتنی ره‌زا موسه‌وی له‌ سووریا، كه‌ راوێژكار و به‌رپرسێكی سه‌ربازی سوپاكه‌یه‌.

هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانیان 12 درۆنیان له‌ باشووری ده‌ریای سوور تێكشكاندووه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ كراون.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سێ موشه‌كی بالیستی و دوو موشه‌كی دیكه‌ی كروزیان له‌ نزیك گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌، كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ كراون.