کەشناسی وادەڵێت

جەوەکەی خۆش دەبێت

پەری ساڵح

بە پێی پێشبیینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش وەک خۆی دەمێنێتەوە و بارانیش نابارێت و هیچ لە گۆڕێ نییە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە بە گشتی لە ناوچەکانی هەرێم کەشوهەوا سارد بوو، هاوکات بەفر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سپی پۆش کرد، لە رۆژی دووشەممەشەوە بارانبارین کۆتایی هاتووە .

کەشناسی بۆ سبەی پێنجشەممە پێشبینی دەکات ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە.

پێشبینی پلەکانی گەرما بۆ  ئەمڕۆ چوارشەممە

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی

دهۆک : 16 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی