مەترسیدارە

دانیشتووانى گوندێک خۆیان پردى پەڕینەوەیان دروستکردووە

964+

ئەحمەد شەمزین

دانیشتووانى گوندى تەندورەى ناحیەى شەمامک، خۆیان بە دار پردێکى پەڕینەوەیان دروستکردووە، هەرچەندە پردەکە مەترسیدارە بۆ پەڕینەوە، بەڕێوەبەرى ئاودێریى هەولێریش دەڵێت: پردەکە بە نایاسایى دروستکراوە.

بە پێى قسەى حازم ئازاد، دانیشتووی گوندی تەندورە کە بۆ 964 قسەى کردووە، لەسەر ئەرکى خۆیان پردەکەیان دروستکردووە، چونکە ناچار بوون و هیچ رێگەیەکى پەڕینەوەیان نەبووە.

رێبوار كاكەیی، بەڕێوبەری ئاودێریی هەولێر بە 964ی وت، “پردەکە بە شێوەیەكی نایاسایی دروست كراوە، ئێمە 15 مەتر لەولاتر پردێكی پەرینەوە دروست دەكەین، بەڵام بەهۆی نالەباری كەشوهەوا كاركردن بە خاوى بەڕێوە دەچێت.

جەختیش دەکاتەوە، دەسەڵاتى ئەوەیان پێدراوە هەر بەربەستێک بێتە بەردەم رێڕەوى ئاوى، دەیڕوخێنن.

پێداچونەوە: وریا فەتاح

شەمامک زۆرترین بارانی لێ باریوە و هەینیش باراناویە

شەمامک زۆرترین بارانی لێ باریوە و هەینیش باراناویە