شه‌كره‌ و دژى نه‌خۆشی شه‌كره‌یه‌

كشتوكاڵى هه‌ولێر هانى جوتیاران ده‌دات ستیڤیا بچێنن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کشتوکاڵی هەولێر هانی جوتیارانی كوردستان دەدات، كه‌ به‌رهه‌مى ستیڤیا بچێن، چەنکە دەڵێت، هه‌م بۆ ئاوهه‌واى كوردستان گونجاوه‌، هه‌میش قازانجێكی باشی لێده‌كه‌ن.

سیڤیا، جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌كه‌ ره‌سانه‌یه‌تییه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكاى لاتین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ خێزانى ره‌یحانه‌ و پونگ و نه‌عناعه، له‌ پله‌ى گه‌رمى به‌رزدا گه‌شه‌ ده‌كات و ئاوێكی كه‌مى ده‌وێت، به‌رهه‌مى سه‌ره‌كى ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ شه‌كره‌ و بۆ نه‌خۆشانى شه‌كره‌ زۆر پێویسته‌.

ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌، شێرزاد سه‌ڵاح عه‌لى، سه‌رۆكی به‌شی دارستان و ره‌زگه‌ری له ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی هه‌ولێر، به‌ 964ـى داوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئەو سەوزەیەیان تاقیكردووه‌ته‌وه‌ و بۆ هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌و گرفتێكی نییه‌.

وتیشی “هانى جوتیارانى كوردستان ده‌ده‌ین ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ بچێنن چونكه‌ داهاتێكی باشی ده‌بێت”.

روونیشكرده‌وه‌، له‌ بەىشێك له‌ ماركێته‌كانى هه‌ولێر به‌رهه‌مى شه‌كرى ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ ده‌فرۆشرێت و هه‌ر 100 گرامێكی به‌ هه‌شت هه‌زار دیناره‌.

باسی له‌وه‌شكرد كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌ى كوردستان زۆر گونجاوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ و به‌شێوه‌ گشتییه‌كه‌شی له‌ مانگى نیسانى هه‌موو ساڵێك ده‌چێندرێت و له‌مانگى تشرینی یه‌كه‌میش ده‌ست به‌ لێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌كرێت.

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: ژماره‌ی تووشبووانی شه‌كره‌ زی...

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: ژماره‌ی تووشبووانی شه‌كره‌ زیادی كردووه‌

لە سلێمانی رۆژانه‌ 38 كه‌س چاره‌سه‌رى نەخۆشی شەکرەیا...

لە سلێمانی رۆژانه‌ 38 كه‌س چاره‌سه‌رى نەخۆشی شەکرەیان وه‌رگرتووه‌