ساڵی داهاتوو دار بە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەت دەدرێت

ئەندازەی پارکەکان: رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتووەتە ٪20

964+

فەهمی نەبی

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر رایگەیاندووە، لەماوەی ئەمساڵ بەهۆی ئەو چالاکیانەی چاندنی دار ئەنجامیانداوە رێژەی سەوزاییان لە هەولێر گەیاندووەتە ٪20 و زیاتر لە 126 هەزار داریان چاندووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، پلانی چاندنی دار بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە، لەکۆی ساڵەکە 126 هەزار و 321 دار و 84 هەزار و 851 گوڵی جۆراوجۆریان لە 54 شوێنی هەولێر چاندووە.

سەروەر وەیسی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بۆ 964 دەڵێت، “نەمامگەکانمان فراوان کردووە، ئەمساڵ جگە لە دار چاندن، دارمان بەسەر ماڵان و فەرمانگەکانیش دابەشکرد، ساڵی داهاتوو پلانەکە ئەوەیە هەموو شوێنە گشتییەکان داریان پێ دەدرێت”.

ئەوەش دەڵێت: پلانمان ئەوەیە ساڵی داهاتوو، رێژەی چاندنی دار بکەینە دوو هێندە، بڕیارەکە ئەوەیە ساڵی نوێ لە دەرەوەی هەولێریش دار دەچێندرێت.

مانگی ئابی ئەمساڵ ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ی راگەیاندبوو، لە سەنتەری هەولێر 450 پارک و باخچە هەیە، کۆی گشتی رێژەی سەوزایی لەسەر بنەمای پێوەر 19.5%یە.

لە هەولێر تەنیا هەشت پارکی گەورە هەن

لە هەولێر تەنیا هەشت پارکی گەورە هەن