تۆماری گشتی خانوبەرەی سلێمانی. وێنە: لاپەڕەی تۆماری خانوبەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.
هۆکار چییە؟
دوای سەری ساڵ تا شەش رۆژ راییکردنی تاپۆ رادەگیرێت
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری خانوبەرە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکات، تا دوای سەری ساڵ بۆ ماوەی شەش رۆژ دەوامی فەرمانگەکانی تاپۆ رادەگیرێت.
ئاگاداریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری خانوبەرە دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی داد کراوە، ئەوە هاتووە “بەهۆکاری جەردکردنی ساڵانە، تا دوای سەری ساڵ راییکردنی هەموو کارەکان رادەگیرێت”.
مامەڵەکردنی تاپۆ لە هەموو هەرێمی کوردستان لە 2.1.2024 تاوەکو 8.1.2024 رادەگیرێت و شەش رۆژ “بەڕێوەبەرایەتییەکان و تێبینەرایەتییەکان” کارەکانیان رادەگرن.
بەپێی ئەو فەرمانە بێت، دەوامی بەڕێوەبەرایەتیەکانی تاپۆ لە 9.1.2024 دەستپێدەکاتەوە.