11 رۆژ لە کۆمادا بوو

ئەو منداڵەی لەلایەن دایکییەوە ئەشکەنجەدرا گیانی لەدەستدا

964+

توانا نەقی

ئەو کچە تەمەن چوار ساڵەی لە گوندێکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن زڕدایکیەوە لێیدرا، دوای 11 رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بڵاویکردەوە 11 رۆژە ئەو منداڵە چوار ساڵە لە کۆمادایە بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو 20.12.2023، کچێکی تەمەن چوار ساڵ بە ناوی “ئاوا قەهرەمانی” دانیشتووی گوندی گوێک تەپەی ورمێ، لە لایەن زڕدایکییەوە ئەشکەنجەکراو و لێیدراوە.

هەر ئەو کاتە وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بۆ 964 قسەیکردو وتی، پاش رووداوەکە زڕدایکی منداڵەکە لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواستراوەتەوە”.

ئەو منداڵەی زڕدایکی لێیدا چوار رۆژە لە کۆمادایە

ئەو منداڵەی زڕدایکی لێیدا چوار رۆژە لە کۆمادایە