بەرنامە چییە؟
ئه‌ستێره‌كانی پێشووی تۆپی پێی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر
964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ ئێواره ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره و یاریزانه ناوداره‌كانی پێشووی تۆپی پێی عێراق، گه‌یشتنه هه‌ولێر و پێشوازی كران.
نه‌ریمان محه‌مه‌د یاریزانی پێشووی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به 964ی راگه‌یاند، داوه‌تی كۆمه‌ڵێك یاریزانی پێشووی تۆپی پێی عێراقیان كردووه و بڕیاره 26ی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری یارییه‌كی دۆستانه و كه‌رنه‌ڤاڵێك رێك بخه‌ن.
له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه هاتوون، به‌شێكیان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو یاریزانی ناودار بوون له ئاستی عێراق و یانه ناوداره‌كان، وه‌ك سه‌باح لازم، فه‌یسه‌ڵ عه‌زیز و سه‌باح عه‌بدولحه‌سه‌ن.
بڕیاره ئه‌و یاریزانانه له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی دێرینی شاری هه‌ولێر یارییه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا