دیمەنی کۆیە لە ئاسمانی شارەکەوە _ وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئاوی زێی بچووک زیادی کردووە
سۆراغکردن؛ئاوی خواردنەوەی کۆیە بێ کێشەیە
سۆما حه‌كیم زاده
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه به‌هۆى بارانبارینى زۆره‌وه له سنوورى قەزاى كۆیه، كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه بۆ ناوه‌ندى كۆیه و به‌شێك له گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى دروست بووه.
باس له‌وه‌كراوه به‌هۆى لێڵبو‌ونی ئاوى زێی بچووكه‌وه پڕۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى كۆیه له ته‌قته‌ق وه‌ستاوه و ئاوى پاك به ماڵه‌كانى ئه‌م سنووره نادرێت.
ئه‌م ده‌نگۆیانه له چه‌ند سۆشیاڵ میدیایه‌كی كۆیه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
964 سۆراغى ئه‌م پرسه‌ى كرد و په‌یوه‌ندی به هۆگر كه‌یفى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى كۆیه‌وه كرد و وتى، هەواڵە دوورە لە راستییه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، راستە ئاوی زێی بچووک بەهۆی بارینی بارانی زۆرەوە زیادی کردووە، بەڵام تا ئێستا پاڵاوتنی ئاو لە کۆیە تووشی هیچ کێشەیەک نەبووەوە و بێ کێشە و گرفته.
پێداچوونەوە: توانا نەقی