دیمەنێک لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ _ وێنە: 964
برینداربووە
لە چەمچەماڵ تەقە لە کەسێک کرا
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی چەمچەماڵ تەقە لە کەسێک کرا و بریندارکراوە.
بەوتەی تەندروستی ناوچەکە ئەو کەسە فیشەکێک بەر رانی کەوتووە.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی چەمچەماڵ بە964وت، “ئەو هاوڵاتیەی تەقەی لێکراوە، تەمەنی 43 ساڵە و نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو، بەڵام تەندروستی جێگیرە”.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی چەمچەماڵ رووداوەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، “بەڵێ رووداوی تەقەکردن بوەو هاوڵاتیەک بریندارە، هێشتا نازانرێت هۆکاری تەقەکردنەکە چییە، لێکۆلینەوە لەکەیسەکە دەستی پێکردوە”.
شایەتحاڵێک بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “رووداوی تەقەکردنەکە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان دوو هاوڕێ بووە، ئەوەی بیریندارە پیشەی کاسبە”.