دیمهنێك له دابهشكردنى نهوت له گهڕهكێكی پارێزگاى سلێمانى. وێنه: نەوت و کانزاکانی سلێمانی.
"بڕەکەشی کەمە"
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ناردنی نەوتەکەی بەغدا زۆر دواخراوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ئەو نەوتەی کە بڕیارە بەغدا بینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان بڕەکەی کەمە و ناردنەکەشی زۆر دواخراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14.12.2023، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگە پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کۆبووەوە و تاوتوێی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەشکردنی رێژەی کارەبای پارێزگاکان کرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، “وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو رێکارەکانی بۆ هێنانی ئەو 50 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی تەواو کردووە، کە عێراق بڕیاری ناردنی بۆ پارێزگاکانی کوردستان داوە”.
لەبارەی پێدانی کارەبای یەکسان بە پارێزگاکان، بڕیاردرا لە بەهاری ساڵی داهاتوودا تێست بۆ دابەشکردنی کارەبا بکرێت لەنێوان پارێزگاکان و هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی کارەباش بەردەوام دەبێت.
“سەبارەت بە سیستەمی پریپەیدیش کارەبایەکی باش بۆ هاوڵاتیان گەڕاوەتەوە و بە یەکێک لە پرۆسە پێشکەوتووەکان دادەنرێت، بۆیە پەیڕەوکردنی ئەم سیستەمە بەردەوام دەبێت”، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وا دەڵێت.