گەشتیاران ژینگەی گوندەکەیان پیس دەکەن
ئه‌گه‌ر نیازى “كوڕه‌داوێ”ت هه‌یه ئاگادارى ئه‌م چوار رێنماییه به
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتوانى گوندى كوڕه‌داوێی سه‌ر به قەزاى ماوه‌ت له سنوورى شارباژێڕ تابلۆیه‌كی نوێیان بۆ گونده‌كه‌یان چه‌قاند و چوار رێنماییان بۆ گه‌شتیاران تیادا نووسیوه كه پێیه‌وه پابه‌ند بن.
به قسه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م گونده، زۆرجاران كه گه‌شتیار سه‌ردانى گونده‌كه‌یان ده‌كه‌ن ژینگه پیس ده‌كه‌ن و تاڕاده‌یه‌كیش ده‌بنه هۆی بێزاركردنى ئه‌وان.
له‌سه‌ر تابلۆی نوێی گونده‌كه‌یان چوار خاڵیان وه‌ك رێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه نووسیوه كه سه‌ردانى گونده‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
پاكوخاوێنى ژینگه‌كه‌مان بپارێزه، خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌مبكه‌وه، خواردنه‌وه كهولییه‌كان و به‌كارهێنانى چه‌ك و راوكردن قه‌ده‌غه‌یه.
باوان رزگار، گه‌نجێكی ئه‌م گونده به 964ـى وت ، به‌پێویستیان زانیوه ئه‌و رێنماییانه بۆ گه‌شتیاران بنووسن، به‌تایبه‌تیش له‌م وه‌زره ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵك سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
وتیشی “هیوادارین گه‌شتیاران هاوكارمان بن بۆ پاراستنى ژینگه‌ى گونده‌كه‌مان”.