دوو کاتژمێرە

شەڕی تورکیا و پەکەکە لەنزیک گوندێکی ئامێدییە و گوللە بەر ماڵی هاوڵاتیەک کەوتووە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی سەرگەلێ بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و گەریلای پارتی کرێکاران، گوللە بەر ماڵی هاوڵاتییەک کەوتووە و لەنزیک ماڵەکان دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت.

شایەتحاڵێک پارچەیەک ڤیدیۆی ئێستای گوندی سەرگەلێ بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، ماوەی دوو کاتژمێرە شەڕێکی دژوار لەو ناوچەیە هەیە، بەتایبەت لە چیای مەتینا و گوندەکانی سگێرێ و سەرگەلێ.

بەوتەی ئەو شایەتحاڵە بەهۆی نزیکی شوێنی شەڕەکە فیشەک بەر دەرگای ماڵێکی ئەو گوندە کەوتووە.

964 پەیوەندی بە سەرچاوەیەکی ئەمنی ناوچەکە کرد دەڵێت، ئەمڕۆ دەنگی تەقەیەکی زۆردێت و شەڕەکە کاتێکی زۆرتری پێچووە، گوللە بەر دەرگای ماڵێک کەوتووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیاریەکانی 964 لە ماوەی دوو مانگدا، لەو سنوورە نزیکەی 10 جار فیشەک بەر ماڵی هاوڵاتیان کەوتووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە زیان بەر ماڵێک کەوتوو...

بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە زیان بەر ماڵێک کەوتووە لە سنوری ئامێدی