هێڵکاری نەکراوە
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ژنێک گیانی لەدەست دا
+964
کامیار کەمال – پێنجوێن
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە نزیک گوندی کەژان لە قەزای پێنجوێن، ژنێک گیانی لەدەست دا و پیاوێکیش بریندار بوو.
دکتۆر خالید عەبدوڵا پزیشکی دادی لە نەخۆشخانەی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، ئەو ژنە تەمەنی لە نێوان 60 بۆ 65 ساڵاندا بووە و گیانی لەدەستداوە و پیاوەکەش بە سووکی برینداربووە.
ئاماژەی بەوەش دا، کاتێک ئەو ژنەیان گەیاندووەتە خەستەخانە گیانی لەدەستدابوو.
هاوکات سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، بەهۆی تەڕبوونی جادە و لە دەستدانی کۆنتڕۆڵەوە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە پێدەچێت بەهۆی رووداوەکەوە ژنەکە پەڕیبێتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
وتیشی ئۆتۆمبێلەکە، جۆری هایلۆکس بووە و بەهۆی ئەوەی راستەوخۆ دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن کوڕەکانی ئەو کەسەوە لابراوە، نەیانتوانیوە هێڵکاری بۆ رووداوەکە بکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا