ڤایرۆسێك واز لە منداڵانی دهۆك ناهێنێت

+964

هێڤی دێوالی- دهۆک

لە پارێزگای دهۆك، ڤایرۆسی RSV بڵاوبوەتەوە، تەندروستی دهۆكیش دەڵێت رۆژانە 500 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان دەكەن.

ڤایرۆسەكە، وەرزییە تووشی منداڵی سێ مانگ تا سێ ساڵ دەبێت، تووشبوو حەساسیەت و هەڵامەت دەگرێت و یەكێكە لە و ڤایرۆسانەی بە رێگەی هەناسە و هەواوە بڵاودەبێتەوە.

ئازاد عەبدولجبار، پزیشكی تایبەتی منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی دهۆك بە +964ـی وت ”رۆژانە 500 منداڵ لە سنوری پارێزگای دهۆك سەردانی نەخۆشخانەكەمان دەكەن و  ئێستاش هیچ شوێنێك بۆ نەخۆش نەماوە”.

توشبووی ڤایرۆسەكە لە قورگیدا خوران دروست دەبێت و ئاوی سپی ئاسایی بە لوتیدا دێتە خوارەوە، زیانێكی گەورەی نییە، بەڵام كاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی دروستدەكات.

ڤایرۆسی ئاڕ ئێس ڤی، ڤایرۆسێكی وەرزییە، بەهۆی بەركەوتنەوە لە نێو منداڵاندا دروست دەبێت و  تا ئێستاش هیچ چارەسەرێكی بنەرەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە