هەواڵی زیاتر

ئه‌مجاره‌ش توركیا قه‌ناعه‌تی به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌بوو

964+

ژووری هەواڵ

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا بە ئیمەیڵێک بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی نارد، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانیش بە 964ی وت، “تورکیا نەگەیشت بە قەناعەت و شەش مانگی دیکە قەدەغەی سەر گەشتەکانی سلێمانى درێژکردەوە”.

بڕیار بوو دوێنێ، قەدەغەی ئاسمانی سلێمانی بۆ گەشتی فرۆکەی هێڵی ئاسمانی و ئەو فڕۆکانەی ئاسمانی تورکیا بۆ سلێمانی بەکاردەهێنن هەڵبگیرێت، بەڵام پێچەوانەکەی روویدا و تا 22.6.2024 قەدەغەکە لەلایەن تورکیاوە درێژکرایەوە.

هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە 964ى وت، “هەموو رێکارە هونەری و خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانە بێ گرفت بەڕێوەدەچن و سەرجەم کۆمپانیاکانی دیکەی فڕۆکەوانی لەسەر کاری خۆیان بەردەوامن، بەڵام تورکیا تورکیا پاساوى سیاسییە هەیە و دەبێت خۆی بگات بەو قەناعەتەی گەشتەکان دەستپێ بکاتەوە”..

تەنیا ئەمساڵ، لە سنوورى پارێزگاى دهۆک 303 ملیمەتر باران باریوە و ئەو شەپۆلەى ئێستاش هەیە، دوو رۆژى دیکە بەردەوام دەبێت.
بەپێى راگەیەنراوى بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى دهۆک، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە شیلادزێ 127 ملیمەتر باران باریوە و لە چەمانکێ 71 ملیمەتر و لە سەرسەنگ 66 ملیمەتر، بەوەش کۆى گشتى باران بارینى ئەمساڵ گەیشتووەتە 303 ملیمەتر و ساڵى رابردوو تا ئەمڕۆ تەنها 159 ملیمەتر باریبوو.
لاى خۆیەوە محەمەد کەلارى، پێشبینکاری کەشوهەوا، پێشبینى دەکات، بەفر 16 ناوچەی هەرێمی کوردستان سپی پۆش بکات.
ئەو شوێنانەى پێشبینى دەکرێت بەفریان لێ ببارێت ئەمانەن ( باڵه‌كایه‌تی، كۆره‌ك، سه‌فین، هه‌ڵگورد، حه‌سه‌ن به‌گ، شیلادزێ، ئامێدی، بیاره‌، ته‌وێڵه‌، هه‌ورامان، زۆسك، هه‌ندرێن، ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سلێمانی و پێنجوێن و سرێشمه‌).

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، لە گەڕەكی مامزاوەی شاری هەولێر كه‌سێك به‌ ده‌ستدرێژی گولـلە‌ كوژرا، بكوژه‌كانیش هه‌ڵاتوون و پۆلیسی شەمامک ده‌ڵێن خەریکی لێکۆڵێنەوەن.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ له‌دایكبووی 1993یه‌ و شه‌وی رابردوو كاتژمێر 12.45 خوله‌ك ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.
كەسێكی نزیكی كوژراوەكە بە 964ی وت، “ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ كێشەی كۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خەزورانی هه‌بوو، ماڵی خەزوریشی خەڵكی مەخموورن، گومان ده‌كرێت ئه‌وان ته‌قه‌یان لێكردبێت”, بەڵام تائێستا پۆلیسى هیچ شتێکى فەرمى لەسەر ئەوە نەوتووە.