بەشداری پەتریپۆت دەکاتەوە

بەیان بۆمبا: دکتۆرەکان وتیان ئافەرین بۆ ورە بەرزیت

964+

پەری ساڵح

خانمە هونەرمەندی ناسراوی کورد بەیان بۆمبا،  بە ورەیەکی بەرزەوە رووبەرووی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوە و بەمزوانەش دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان.

لە چەند مانگی رابردوودا بەیان بۆمبا رایگەیاند تووشی شێرپەنجە بووە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی، “ئێستا تەندروستیم باشە و دکتۆرەکانیش دەڵێن ئافەرم بۆ ورە بەرزیت”.

بەیان بۆمبا پاش درامای “کۆشکی هەنار” کە مانگی رەمەزان پەخشکرا، لە شاشەکان دوورکەوتەوە، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ دوو کاری نوێ، یەکێکیان درامایەکی کۆمیدیە و هەم جدیشە، هاوکات بە نیازیشە لەگەڵ ئەحمەد جۆڵا و ماهیر حەسەنیش بەشداری پەتریپۆت بکاتەوە.

درامای کۆشکی هەنار لە رەمەزان دەبێتە میوانی ماڵەکانتا...

درامای کۆشکی هەنار لە رەمەزان دەبێتە میوانی ماڵەکانتان