سکاڵای تۆمارکردووە

ئەو گەنجەی لە کەرکوک هێرشی کرایە سەر قسە بۆ 964 دەکات

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

عەبدوڵا محەمەد تەمەن 23 ساڵ، ئەو گەنجەیە کە شەوی 18ی ئەم مانگە لەبەردەم پارێزگای کەرکوک هێرشی  کرایە سەر دەڵێت، چەند گەنجێک رزگاریان کردم.

عەبدوڵا دەڵێت، “شەوی هەڵبژاردن لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم بەو ناوە تێپەڕین، لەبەر ئەوەی جلی کوردیمان لەبەربوو لەلایەن چەند هاوڵاتیەک کە بەزمانی عەرەبی قسەیان دەکرد هێرش کرایە سەرمان”.

بەوتەی ئەو گەنجە دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و سکاڵامان تۆمارکردووە.

"ئەگەر هەیە کشانەوەی هێزەکان لە کەرکوک بکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکان"