پلەى دووەمیان بەدەستهێنا
خورماڵ بە نوێنەرایەتى عێراق خەڵاتەکانى پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتى چنییەوە
وریا فەتاح
ئەکادیمیای شۆتۆکانی خورماڵ (شۆتۆکان لقێکی وەرزشی کاراتێتە)، کە سەر بە یانەی وەرزشى خورماڵە، لە 18ـەهەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتى ئێران، نوێنەرایەتى هەڵبژاردەى عێراقى کرد و لەناو 10 وڵاتى بەشداربوودا، پلەى دووەمیان بەدەستهێنا، هەڵبژاردەى کاراتى ئێران، پلەی یەکەمى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێناوە.
رابەر زاهیر، راهێنەرى شۆتۆکانى هەڵبژاردەى عێراق، بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: یانەى وەزرشى کاتاى خورماڵ و بەشى کاراتى یانە وەرزشى پەیمان کە لە 50 یاریزان پێکهاتبوو، 38 یاریزانى خورماڵ و 12 یاریزانەى پەیام، بە نوێنەرایەتى هەڵبژاردەى عێراق بەشدارى ئەو پاڵەوانیەتییەیان کرد.
لە پاڵەوانیەتیەکەدا و لەسەر ئاستى وەرزشى کاتاى، هەڵبژاردەى عێراق 54 مەدالیای زێڕ و زیوو و بڕۆنزیان بردەوە و دووەمى پاڵەوانیەتیەکە و پلەى یەکەمى کاتاى مسۆگەرکرد.
یاریزانانی خورماڵ بە 42 مەدالیای جۆراوجۆرەوە دەگەڕێنەوە خورماڵ، 15مەدالیایان زێرە و 12یان زیو و 18شیان برۆنزن.