رێنمایمان بۆ هێناون

بۆچی تەماتەی زستانە بەشێک لە رەنگە سوورەکەی لەدەستدەدات؟

964+
ئەحمەد مستەفا

تەماتەی زستانە، بەهۆی کاریگەری رووناکی، پلەی گەرمی و بەکارهێنانی ئەو جۆری پەینەی لەلای بەشێک لە جوتیاران رەنگە سروشتییەکەی خۆی لە دەستداوە.

قسەکە لەسەر تەماتەی سوور و کاڵ نییە، بەڵکو تەماتەی رەنگ سەوز و زەرد، وە ئەو تەماتانەشی تامیان گۆڕاوە بێ هۆکار نییە، زۆرێك لە جوتیاران تووشی كێشەی نەبوونی رەنگ بونەتەوە، بە تایبەتی ئەوانەی بەرووبومی تەماتە دەچێنن لە وەرزی سەرمادا.

بۆ ئەوەی نەخۆش نەکەوێت شوتی لەناو تەماتە بچێنن

بۆ ئەوەی نەخۆش نەکەوێت شوتی لەناو تەماتە بچێنن

وەفا حوسێن، ئەندازیاری کشتوکاڵ لە بەشی رێنمایی کشتوکاڵی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.12.2023 رێنمایی بۆ جوتیاران هەیە و بە 964ی وت، نەبوونی رووناکی، هەواگۆڕكێ و چڕی رووەكەكان، وا لەرووەكەكان دەكات رەنگە سروشتییەكەشی لە دەستبدات.

بەوتەی ئەوبێت، زۆر بەكارهێنانی “سەماد” بە تایبەتی جۆری یۆریا، کە رێژەی نایترۆجینی بەرزە هۆكارێكی ترە بۆ ونكردنی رەنگی بەرووبومی تەماتە، بۆیە پێویستە كەمبكرێتەوە، وە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی کە لەم کاتەدا بەرەو زستان دەڕۆین پێویستە ئەو سەمادانە بەكار بهێنرێن، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر و گۆگردی تێدایە.