به‌شه‌و كارى خۆى ده‌كات و به رۆژ نامێنێت
كرمێكی زیانبه‌خش یه‌خه‌ى گه‌نمى شاره‌زوورى گرتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كرمێكی زیانبه‌خش و ترسناك یه‌خه‌ى گه‌نمى جوتیارانى سنوورى شاره‌زوورى گرتووه و كشتو‌كاڵى ئه‌م سنووره‌ش ده‌ڵێت، هۆكارى په‌یدا بوونى ئه‌م كرمه جوتیاره‌كان خۆیانن.
كرمه‌كه به عه‌ره‌بى پێی ده‌ڵێن (جعل الحنطه) و به كوردیش ناوى (چه‌كه‌ره‌خۆرى گه‌نم)یان لێناوه، به شه‌و چه‌كه‌ره‌ى گه‌ڵاى گه‌نم ده‌جوێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ى له‌ناو ده‌بات و به‌شه‌ویش ده‌چێته‌وه ژێر گڵ و خۆی حه‌شار ده‌دات.
بیلال شێخ ره‌ئوف، شاره‌زاى بوارى كشتوكاڵ، به 964ـى وت، ئه‌م كرمه له به‌شێكی زۆرى گه‌نمه‌كانى ده‌شتى شاره‌زوور بڵاوبووه‌ته‌وه و له زیادبوونیش دایه.
وتیشی “تاكه چاره‌سه‌رێك كه جوتیاران به‌كاری ده‌هێنن بۆ له‌ناوبردنى ده‌رمانێكی قڕكه‌ره به‌ناوى دایزینۆن، كه ده‌رمانێكی قه‌ده‌غه‌كراوه و كوشنده‌یه چونكه جگه له له‌ناوبردنى ئه‌و كرمه هه‌رچی باڵنده و زینده‌وه‌ریش ئه‌و ده‌رمانه بخوات له‌ناویان ده‌بات”.
لایخۆشییه‌وه فه‌ره‌یدون حه‌سه‌ن قادر به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى شاره‌زوور به 964ـى وت، هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و كرمه جوتیاره‌كان خۆیانن، چونكه نابێت ئه‌و زه‌ویه‌ى پار گه‌نمى لێ چێندرابێت ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه گه‌نمى لێ بچێندرێته‌وه و ده‌ڵێت “ئه‌مه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته جوتیاران له‌كاتى چاندنى گه‌نمدا قڕكه‌رى دژى ئه‌م كرمه له زه‌ویه‌كانیان به‌كاربهێنن، به‌ڵام له‌وه‌شیان كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ جوتیارانى سه‌یدسادق و عه‌ربه‌ت و شاره‌زوور له كشتو‌كاڵى ئه‌م سنووره خولێكیان بۆ كرایه‌وه و بابه‌تى سه‌ره‌كی خوله‌كه‌شیان چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م كرمه.
جوتیارانى ئه‌م خوله داواكار بوون وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم ده‌رمانی كوالێتى باشیان بۆ دابینبكات به نرخى پاڵپشتیكراو، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گه‌نمى ئه‌مساڵیان پارێزراو بێت.
به‌پێی داتاكان، ئه‌مساڵ له ده‌شتى شاره‌زوور 350 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم داچێندراوه، ئه‌و رووبه‌ره‌ش ئه‌و جوتیارانه ده‌گرێته‌وه كه ناویان له كشتو‌كاڵى شاره‌زوور بۆ چاندنى گه‌نمى ئه‌مساڵ تۆمار كردووه.