دیمه‌نى دوو كه‌سه دهستگیركراوهكهو به‌شێك له‌و غازانهى دزیبوویان ... وێنه: پۆلیسی سلێمانى
60 بتڵ غازیان دزیوه
دوو غازدزه‌كه‌ى سلێمانى چوار ماتۆڕسكیليشیان دزی بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به تۆمه‌تى دزینى غاز له چه‌ند ماڵێك، پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوان له سلێمانى دوو كه‌سی ده‌ستگیركردوون.
پۆلیسی سلێمانى ده‌ڵێت ئه‌م دوو كه‌سه به‌تۆمه‌تی دزینی نزیكه‌ی 60 بتڵی غازی ماڵان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی، ده‌ستگیركراون و ئاشكراش بووه كه پێشتر چوار ماتۆڕسكیلیان دزی بوو.
ده‌ستگیركردنى ئه‌و دوو كه‌سه دواى سكاڵاى چه‌ند هاوڵاتییه‌ك دێت كه لاى پۆلیس تۆماریان كردبوو كه بتڵی غازیان لێدزراوه.
دواى ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سه‌كه ژماره‌یه‌ك له‌و بتڵه غازانه‌شیان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه كه دزیبوویان.
پۆلیسی سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌كاتی لێكۆڵنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه چوار ماتۆڕسكیشیان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی دزیوه، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر یەکێک لەماتۆڕە دزراوەکاندا.
تۆمەتباران (پ، ج، ع) لە دایكبووی 2004 و (ك، م، ع) له‌دایكبووی 2002، بەپێی ماددەی 446 راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.