شەش ساڵە دەفژەنە
کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی بە دەفەکەی هەمووان سەرسام دەکات
964+
سەنا ئاروەند، دەفژەنێکی بەتوانایە خەونی هەیە لەگەڵ باوکی ببێتە خاوەن فێرگەیەکی مۆسیقا و ببێتە پیانۆژەنێکی لێهاتووش.
سەنا ئاروەندە، خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و 23 ساڵ تەمەنیەتی، ماوەی شەش ساڵە دەف دەژەنێت، یەکێک بووە لە بەشداربووانی کلیپێکی گۆرانیبێژ سامی یوسف.