مانچێستەر سیتی گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان. فۆتۆ: ئاژانسەکان
لەگەڵ کێ یاریی دەکات؟
مانچێسته‌ر سیتی گه‌یشته یاریی كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی پێش كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان له تۆپی پێ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی له یانه‌ی ئۆراوا رێد دیامۆندزی ژاپۆنی برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و له ریاز كرا و مانچێسته‌ر سیتی به 3-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر تیپه ژاپۆنییه‌كه تۆمار كرد.
گۆڵه‌كانی مان سیتی ماتیۆ كۆڤاچیچ، بێرناردۆ سێلڤا و هه‌روه‌ها یاریزانی ژاپۆن “به هه‌ڵه له خۆیان” تۆماریان كرد.
مانچێسته‌ر سیتی، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی سێ نازناو، له یاریی كۆتاییدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی فلۆمێنێنزیی به‌ڕازیلی ده‌بێته‌وه، كه رۆژی هه‌ینی داهاتوو ده‌كرێت.