سوپای ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانیی گرت
964+
ژووری هەواڵ
سڵاوتان لێ بێت، حاسڵاتی ئێواره‌ی رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
سه‌رۆكی ئیسرائیل ئیسحاق هێرتسۆگ رایگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ ئاگربه‌ستێكی دیكه رێکبکەون، له پێناو ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له لای حه‌ماس.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان زنجیرەیەک هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه سەربازییەکانی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری ئه‌و وڵاته.
رۆژنامه‌ی هارتسی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، له 74مین رۆژی شه‌ڕدا سوپای ئیسرائیل به هه‌زاران منداڵی له غه‌زه كوشتووه، ئایا چۆن ده‌كرێت خه‌ڵكی ئیسرائیل له‌مه بێده‌نگ بن.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری فه‌زڵ نه‌عیم، سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له غه‌زه بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئیسرائیل چوونه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌كه و ئیتر نه‌خۆشخانه‌كه ناتوانێت پێشوازی له برینداره‌كان بكات.
كۆمپانیای ئیمپری به‌ریتانی بۆ ئاسایشی ده‌ریا، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، له دووری 71 میل له باشووری شاری عه‌ده‌نی یه‌مه‌ن، هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ك هه‌بووه، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی فڕۆكه‌یه‌ك بۆ ئاسمانی شوێنه‌كه، هێرشه‌كه شكستی هێناوه.